کریستیانۆ نەسڕ جێدەهێڵێت بەڵام لەسعودیە دەمێنێتەوە !

وەرزش
14:21 - 2025-05-29


کریستیانۆ رۆناڵدۆ ، جوڵەکانى ، گۆڵەکانى ، پیناڵتیەکانى ، گرێبەستەکانى ، کێشەو گیروگرفتەکانى ، شێوازى ژیان و خواردنەکانى هەموو بابەتى گەرمى میدیایی دەبن و دەبن بە بایەتى رۆژى میدیا وەرزشییەکان ، لەگەڵ کۆتایی هاتنى رکابەرییەکانى خولى یانەکانى سعودیە و نزیک بونەوە لە دەستپێکردنى جامى جیهانى یانەکان کە بڕیارە 14 – 6 ڕکابەرییەکانى دەسپێبکات ، رۆناڵدۆ دووبارە بۆتەوە بە بابەتى گفتوگۆى میدیا و وەرزشکاران و شەقامى وەرزشى .
کریستیانۆ رۆناڵدۆى پورتوگالى ، دوای ئەوەى شۆرشێکى گەورەى لە سعودیە بەرپاکرد و بووە بە پێشەنگى ئەستێرەکانى تۆپى پێ بۆئەوەى ڕووبکەنە خولى سعودى!  ئێستا زۆرێک لەئەستێرە دیارەکانى ئەوروپا ملی ڕیگاى سعودیەیان گرتوە ، گرێبەستەکەى دۆن لەگەڵ نەسر کۆتایی هات ، لەماوەى دوو وەرز یاریکردن لە ریزەکانى یانە سعودیەکە ، کریستیانۆ 60 گۆڵى بەخشى بە یانەکە و هەردوو وەرزەکە گۆڵکارى رۆشن بوو ، بەجۆرێک لە وەرزى یەکەم ( 65 ) گۆڵ و لە وەرزى دووەم ( 25 ) گۆڵ .
قسەیەکى زۆر دەکرێت دەربارەى ئایندەى ئەستێرە پورتوگالییە ( 40) ساڵانەکە ، چاوەڕوان دەکرێت لەچەند سەعاتى داهاتوو ئایندەى دۆن لەگەڵ نەسر یەکلابکرێتەوە و نێوانیان کۆتایی پێ بێت !  بەڵام بەدوور دەزانرێت سندوقی وەربەرهێنانى سعودى دەستبەردارى تواناکانى رۆناڵدۆ بێت ، ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن دۆن گرێبەست لەگەڵ یانەى هیلالى سعودى ئیمزا بکات و لەو وڵاتە بمێنێتەوە ، ئەگەرى دوەمیش یاریکردن دەبێت بۆ یانەى ئەهلى جددە کە بووە پاڵەوانى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئاسیا .
لە ئێستادا هەولێکى زۆر هەیە بۆ ئەوەى کریس بۆند لەگەڵ یەکێک لە یانە بەشداربووەکانى جامى جیهانى یانەکان بکات ، ئەگەرەکانیش کراوەن و رۆناڵدۆ چاو بەو گرێبەستانە دەخشێنێتەوە کە لەیانەکانى ( بەرازیل و مەکسیک و یانە عەرەبیەکانەوە ) پێى گەیشتوە .

ئاکۆ بیبانى

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP