یانەیەکى گەورەى ئەوروپا بە ئاردا تۆران سپێردرا

وەرزش
11:43 - 2025-05-28



ئاردا تۆرانى تورکى دوای ئەوەى ژیانى پیشەگەرى تۆپى پێى جێهێشت و جێ پەنجەیەکى ناوازەى لە جیهانى وەرزشى و لەو یانانە جێهێشت کە نوێنەرایەتى دەکرد ، پاشان بە بیرو هزرێکى نوێوە کاروانى وەرزشى گۆڕى ، ئاردا بڕیارى دا لە برى ئەوەى وەک یاریزان یارى بکات ئەمجارەیان وەک راهێنەر سەرپەرشتى پلان و تەکتیکى یانەى ئەیوب سپۆرتى تورکى کرد و یانەکەى لە خولى پلە دووەوە گەیاندە خولى نایاب و لەم وەرزەشدا پلەى شەشەمى دەستەبەرکرد ، دوای ئەو سەرکەوتنە خێرایەی لە جیهانى راهێنەرانى بەدەستیهێنا ئیدى دەرگاى یانە گەورەکانى ئەوروپاى بۆکرایەوە هەر وەک چۆن وەک یاریزان دەرگاى یانەکانى ( ئەتلەتیکۆ مەدرید و بارسێلۆنا و گەڵەتەسەراى  و ئەستەنبوڵ باشاکشەهیر) بۆکرابوە ئەمجارەش یانەى ( شاختار) ى ئۆکرانى هاناى بۆبرد بۆ ئەوەى یانەکە بەردەوام بێت لە ئاست بەرزى و لە ئەوروپا پاشەکشە نەکات ، شاختار سەرکەوتوو بوو لەوەى ئاردا تۆران وەک راهێنەر رازى بکات و تاکو حوزەیرانى ( 2027 ) سەرپەرشتى یانە ئۆکرانیەکە دەکات .
ئاردا توران، 38ـەمین ڕاهێنەری مێژوىیی یانە ئۆکراینییەکەیە، دوای ڕاگەیاندنی وەک راهێنەرى یانەکە ئاردا ڕایگەیاند: شانازی دەکەم پەیوەندی بە یانەی شاختار دۆنێسکەوە دەکەم، یانەیەکی گەورەو خاوەن مێژوو و نەریتێکی دەوڵەمەندە، تیپێکە لە سەرانسەری ئەوروپادا ڕێزێکی زۆری لێدەگیرێت و هەوڵدەدات هەموو یارییەک بباتەوە.
ئاردا ئەوەشى نەشاردەوە هاتوە بۆ ئەوەى چ لە ئاستى ناوخۆ یان ئەوروپا بێت ، دەسکەوت و نازناوەکان بۆ یانەى شاختار دەستەبەربکات و بەشداربێت لە کۆکردنەوەى نازناو و دەسکەوت بۆ گەنجینەیی یانەکە .
ئاردا توران وەک یاریزان  100 یاری بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی ئەنجامداوە و 16 گۆڵی تۆمارکردووە، بەشداری پاڵەوانێتی ئەوروپای ساڵی ٢٠٠٨ی کردووەو لەگەڵ تورکیا پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە، بەدەر لەوەش بەشداری یارییەکانى جامى نەتەوەکانى ئەوروپاى  ٢٠١٦ ى فەرەنساى کردوە.

ئاکۆ بیبانى

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP