له‌سنوری ناحییه‌ی شوانی سه‌ر به‌پارێزگای كه‌ركوك، هاوڵاتییه‌كی عه‌ره‌ب به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی كوشتووه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی، له‌سنوری گوندی سه‌قزلیی سه‌ر به‌ناحییه‌ی شوان، دوای دروستبوونی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌مه‌قاڵێ، ئه‌وكه‌سه هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی كوشتووه‌و، هه‌روه‌ها خۆی و براژنێكیشی برینداركردووه.
وتیشی، بكوژه‌كه ده‌ستڕێژی گولـله‌ی له‌هاوسه‌ره‌كه‌ی كردووه‌و، به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه‌و، هاوكات ته‌قه‌ی له‌براژنێكیشی كردووه‌و، دواتر فیشه‌كێكی به‌خۆیه‌وه ناوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وخێزانه ماوه‌ی چه‌ندساڵێكه، به‌مه‌به‌ستی شوانكاری و به‌خێوكردنی مه‌ڕو ماڵات، هاتونه‌ته گوندی سه‌قزلی و نیشته‌جێبوونه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP