پسپۆڕێكی خۆراك هۆشداریی له‌خواردنی گۆشت ده‌دات

تەندروستی
09:07 - 2022-08-20

له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی   URA.RU، دكتۆره‌  ئیرینا پیسارێڤا، پسپۆڕی خۆراكی ڕووسی، ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ نه‌خۆشی میتابۆلیكیان هه‌یه‌ گۆشت نه‌خۆن.
ئه‌و پسپۆڕه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌ست نه‌خۆشییه‌كانی میتابۆلیك و گرفتی ریخۆڵه‌كانه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، پێویسته‌ خۆیان له‌ خواردنی گۆشت به‌دوور بگرن، یان لانیكه‌م زۆر كه‌می  بكه‌نه‌وه‌.
ئیرینا ده‌ڵێت "ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌ست نه‌خۆشیه‌كانی میتابۆلیكه‌وه‌ ده‌ناڵێنن باشتر وایه‌  گۆشت نه‌خۆن، چونكه‌ رێژه‌یه‌كی زۆر پرۆتینی تێدایه‌، ئه‌گه‌ر گورچیله‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی كار نه‌كه‌ن و نه‌توانن ترشی یوریك ده‌ربده‌ن، ئه‌وا كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی جه‌سته‌ ده‌بێت". بۆیه‌ پێویسته‌ ئاگاداربن و ئاگاداری سیسته‌می خۆراكیان بن . 

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات ، هه‌ندێك جۆری گۆشت مه‌ترسیدارن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كۆلیسترۆڵیان به‌رزه‌ و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كانیان هه‌یه‌.
ئێرینا ده‌ڵێت: "ئه‌م  جۆره‌ كه‌سانه‌  ده‌بێت له‌  گۆشتی چه‌ور خۆیان به‌دووربگرن، و  ته‌نها گۆشتی   مریشك و  ماسی    بخۆن."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP