نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان: پێده‌چێت له‌چه‌ند ساڵی داهاتودا روبه‌ڕووی ڤایرۆسێكی مه‌ترسیدارتر له‌كۆرۆنا ببینه‌وه‌

تەندروستی
13:17 - 2022-09-16

ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، ره‌نگه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی داهاتودا جیهان روبه‌ڕوی په‌تایه‌كی مه‌ترسیدارتر له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ببێته‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌ئێستاوه‌ ئاماده‌كاری بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی بكرێت 

سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان  وتیشی ده‌بێت جیهان ئاماده‌بێت بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی په‌تای نوێ كه‌ ره‌نگه‌ له‌داهاتوودا سه‌ر هه‌ڵبدات و ببێته‌ هۆكارێك بۆ دروستبونی قه‌یرانی جیهانی،
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد پێشتر ئه‌وه‌مان بینی  كه‌ جیهان شكستیهێنا له‌ پیشاندانی یه‌كگرتویی خۆی له‌به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا

رونیشیكرده‌وه‌ سه‌ره‌ڕای جیاوازی هه‌ڵوێست و بۆچونه‌كان، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت رێگه‌یه‌ك بدۆزێته‌وه‌ بۆ یه‌كگرتن له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه‌ ره‌نگه‌ ئه‌نجامی كاره‌ساتبار به‌ هه‌ساره‌كه‌ماندا بگه‌یه‌نن.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە