یەكێتی وادەكات كۆڵ لە دزینی مێژووەكەی بدرێت

کوردستان
20:48 - 2022-10-01


ستران عەبدوڵا لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان دەڵێت:"یەكێتی بەرامبەر مێژووی خۆی و خوێنی شەهیدەكانی و خەڵكی كوردستان بێدەنگ نابێت، بەڵام یەكێتی و یەكێتییەكان بەدڵ فراوانی خۆیان لەهەندێك شت بێدەنگ دەبن"، دەشڵێت:" بۆ ئایندەش سەركەوتوو دەبین و دەستكەوتی ترمان دەبێت، تا نەیاران كۆڵ لە دزینی مێژوومان بدەن"

لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن بە كۆڕی ( چەواشەكردنی مێژوو بۆچی و لەسەر چی) ژمارەیەكی زۆر لە كادر و رووناكبیر و هەڤاڵانی سنووری مەڵبەندی راپەرینی كۆكردەوە و باسی لە مێژووی پڕ لە سەركەوتن و داستان و نەبەردیی و مێژووی دەوڵەمەندی یەكێتیی كرد و وای لێكدایەوە" مێژووی یەكێتیی و یەكێتییەكان بەو دەوڵەمەندییەوە چاو و دەستی دزی لەسەر دەبێت".


"بۆ بەرەنگاری چەواشەكاری بەرامبەر مێژووی یەكێتیی و مێژووی سەروەری و نەبەردییەكانی هەر ئەوە بەس نییە وەڵامبدەینەوە، دەبێت چاومان لە داهاتوو بێت، دەبێت بۆ ئایندەش سەركەوتووبین و دەسكەوتی ترمان هەبێت تا نەیاران فریای یەكێتی نەكەون و كۆڵ بدەن لە دزینی مێژوومان"ستران عەبدوڵا وایوت.

كۆڕەكە ئەمڕۆ 1/10/2022 بەشی رووناكبیری مەڵبەندی راپەڕین رێكی خست.

دوای كۆرەكە لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن سەبارەت بە چەواشەكاری مێژوو، وتی:" كتێب بە كتێب و نوسین بە نوسین و لێدوان بە لێدوان وەڵام دەدەینەوە و ئەمەش بە بەڵگە و دۆكیۆمێنت نەك بە جنێوو هەڕەشە."

"مێژوو ئەدەبیاتی یەكێتی تەنها بە بڵاوكردنەوەی راستییەكان وەڵامی درۆكان دەداتەوەو هەم لە مەكتەبی سیاسی و هەم لە سەركردایەتی یەكێتی لیژنە بۆ بەجێگەیاندنی ئەو ئامانجانە پێكهێنراوە، ستران عەبدوڵا وای وت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP