حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م كابینه‌یه‌دا به‌ئاشكرا ناعه‌داله‌تی له‌دابه‌شكردنی داهات و بودجه‌ی پرۆژه‌كان دا ده‌كات، ئه‌مه‌ش چه‌وتی به‌ڕ‌ێوه‌بردنی حوكمڕ‌انییه و یه‌كێتی به‌ئاشكرا داوای راستكردنه‌وه‌ی رێڕ‌ه‌وی چه‌وتی حوكمڕ‌انی له‌هه‌رێم ده‌كات.
حكومه‌ت ژماره‌ی هه‌یه بۆ سلێمانی نه‌ك پاره
داهاتی سنووری پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك زۆر له داهاتی پارێزگای سلێمانی زیاتره‌و حكومه‌ت بۆ ئاشكرانه‌بوونی داهاته‌كه‌ی له‌و سنووره ئاماده‌نیه بودجه بنێرێته په‌رله‌مان.
باڵامبۆ محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سایتی ره‌سمی یه‌كێتی PUKMEDIA ی راگه‌یاند: ئه‌و پرۆژانه‌ی به ئیمزای سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ سلێمانی ده‌كرێت، له‌سه‌ر داهاتی خودی پارێزگاكه‌یه و سه‌رۆك حكومه‌ت ته‌نها ئیمزای له‌سه‌ر پرۆژه‌كان ده‌كات، نه‌ك له‌بودجه‌ی گشتی پاره بۆ پرۆژه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ته‌رخان بكات.
" حكومه‌ت ته‌نها به‌ژماره هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ سنورری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ده‌كات نه‌ك به پاره"، باڵامبۆ محه‌مه‌د وای وت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتی ده‌ڵێت:" حكومه‌ت حكومڕانییه‌كی چه‌وتی ئیداریی به‌ڕێوه‌ده‌بات و هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردوه كه پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان رازی نه‌بێت بودجه بێته په‌رله‌مان، چونكه خۆیان باش ده‌زانن كه ته‌نها داهاتی دوو رۆژی ئیبراهیم خه‌لیل هێنده‌ی مانگێكی ئه‌و مه‌رزانه‌یه كه له‌سنووری پارێزگای سلێمانی هه‌یه".
حكومه‌ت بۆ سلێمانی ده‌ستی نوقاندوه
پشك پشكێنه و جیاوازی خزمه‌تگوزاری له‌نێوان پارێزگاكاندا ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی به‌ڕێڕه‌وی چه‌وتی حكومڕانیدا بردوه‌و به‌رنامه‌ی حزب له‌حكومه‌تدا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
عوسمان كه‌ریم سواره ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی تایبه‌ت به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "چاوه‌ڕ‌وانییمان له‌م كابینه‌یه یه‌ك حكومه‌تی و یه‌ك هه‌ڵویستی بوو، به‌ڵام واده‌رنه‌چوو، حزب حزبێنه و پشك پشكێنه له‌م كابینه‌یه‌دا ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌بینرێت، سیاسه‌تێكی چه‌وت و به‌مه‌به‌سته".
" ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ئیتنمای حزبی ده‌یه‌وێت سزای خه‌ڵكی پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌كانی راپه‌ڕ‌ین و گه‌رمیان بدات ؟، روونه كه له‌داهاتوودا خه‌ڵكی سنووره‌كه له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا به‌شێوه‌یه‌ك سزای ئه‌و حزبه ده‌ده‌ن كه چاوه‌ڕ‌وانی نه‌كه‌ن، چونكه ئاشكرایه كه حزب پیلانی له‌دژی ئه‌وان داڕ‌شتووه‌و له سیاسه‌تی حكومه‌تدا جێبه‌جێی ده‌كات"، ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان واده‌ڵێت.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دابینكردنی بودجه بۆ پرۆژه‌كان جیاوازی له‌نێوان پارێزگاكان ده‌كات و بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حزبه‌كه‌ی ده‌ستی بڵاوه و بێحساب پاره بۆ پرۆژه‌كان ته‌رخان ده‌كات، به‌ڵام بۆ پڕ‌ۆژه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌رین ده‌ستی نوقاندووه و به‌شێكی زۆری ئه‌و پاره‌یه‌ی ته‌رخان ده‌كرێت بۆ پرۆژه‌كان له‌سه‌ر بودجه‌ی خودی به‌ڕ‌ێوبه‌رایه‌تییه‌كانی سنووری سلێمانییه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP