یه‌كێتی به‌هه‌مان دیدگای سه‌رۆك مام جه‌لال به‌رامبه‌ر ژنان به‌رده‌وامه‌و پاڵپشت و پشتیوانیان ده‌كات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ته‌واوی ئۆرگانه‌كانی حزبه‌كه‌ی پابه‌ند ده‌كات كه هاوكارو هه‌ماهه‌نگ بن له‌پێناو به‌دیهێنانی مافه‌كانی ژنان و ره‌خساندنی یه‌كسانیی جێنده‌ری له دامه‌زراوه‌كاندا.
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ھه‌ڵمه‌تی 16 رۆژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان بڕیاری دا هه‌ر كادر‌و ئه‌ندامێكی یه‌كێتی له هه‌ر پله و بهرپرسیارێتییهكدا بێت، توندوتیژی به‌رامبه‌ر كچان و ژنانی كۆمه‌ڵگه ئه‌نجام بدات و ده‌ست بۆ ماف و ئازادییه كه‌سییه‌كانیان ببات، رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه‌و لێپێچینه‌وه‌ی توندی حزبی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، ئه‌م بڕیاره‌ش له‌لایه‌ن ژنانه‌وه به‌هه‌نگاوێكی گرنگ و درێژه‌پێده‌ری بیروباوه‌ڕی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌رامبه‌ر به ژنان وه‌سفده‌كرێت.
دیدگای سه‌رده‌میانه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال
فه‌هیمه سابر حه‌مه‌د ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاندوه: "ده‌ستخۆشی و پێشوازیی له بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌كه‌ین، چونكه به‌و بڕیاره‌ی سه‌لماندی درێژه‌پێده‌ری سه‌رجه‌م بیروباوه‌ڕه‌كانی سه‌رۆك مام جهلالهو به هه‌مان دیدگای ئازادیخواز‌و سه‌رده‌میانه‌ی ئه‌وه‌وه به‌رامبه‌ر ژنان به‌رده‌وام ده‌بێت و پاڵپشت و پشتیوانیان ده‌بێت".
ره‌نگدانه‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بافڵ
ده‌شڵێت: "چۆن له رابردودا سه‌رۆك مام جه‌لال داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی ژنان بو، فه‌وجی ژنانی دامه‌زراند و یه‌كه‌م ژنه وه‌زیر له حكومه‌تی هه‌رێم له پشكی یه‌كێتی بوو، دواتر هه‌موو حزبه‌كانی دیكه چاویان له‌یه‌كێتی كرد‌و ژنانیان به‌شداریی پێكرد له جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی حوكمڕانی، ئاوهاش ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌رۆك بافڵ له‌ناو حزبه‌كانی تر‌و داموده‌زگا حكومییه‌كاندا ره‌نگده‌داته‌وه".
له‌حزبه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگە
"جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌سه‌ر هه‌ڤاڵان و لێپرسراوان و كادرانی ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه، چونكه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر كۆی كۆمه‌ڵگه ده‌بێت"، فه‌هیمه سابر حه‌مه‌د واده‌ڵێت.
ژنان له‌ناو یه‌كێتی ده‌رفه‌تی زیاتریان پێده‌درێت
یه‌كێتی ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ هێنانه پێشه‌وه‌ی ژنان و كچان له‌ناو كایه‌ی سیاسی ده‌ڕه‌خسێنێت و له‌م رێگایه‌شه‌وه هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان ده‌دات.
شلێر غه‌فور عزه‌ت ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ PUKMEDIA رایگه‌یاندوه: "سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی متمانه‌ی ته‌واوی به بڕیاره دروسته‌كه‌ی سه‌رۆك بافڵ هه‌یه، هه‌ریه‌ك لای خۆمانه‌وه له مه‌ڵبه‌ند و كۆمیته و كۆمسیۆنه‌كان ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ ده‌كه‌ین و رێ له توندوتیژی دژی ژنان ده‌گرین".
"یه‌كێتی له‌ناوماڵی خۆیه‌وه وه‌ك هه‌میشه و جدیتر روبه‌ڕووی توندوتیژی دژی ژنان ده‌بێته‌وه، كه بێگومان پشتیوانییه‌كی گه‌وره ده‌بێت بۆ كچان و ژنان، هه‌ر ژنێكیش بیه‌وێت له‌ناو ریزه‌كانی یه‌كێتی یان رێكخراوه‌كانی نزیك له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كاربكات ئازادییه‌كانی پارێزراوه ده‌توانێت به‌رده‌وامبێت له‌خه‌باتی مه‌ده‌نی خۆی"، شلێر غه‌فور وای وت.
له‌یه‌كێتیه‌وه بۆ حزبه‌كانی دیكه
سزادانی هه‌ر كادر و ئه‌ندامێكی یه‌كێتی له هه‌ر پله و بهرپرسیارێتییهكدا بێت، توندوتیژی به‌رامبه‌ر كچان و ژنانی كۆمه‌ڵگه كه‌مده‌كاته‌وه و زه‌مینه‌ی توندوتیژی به‌رته‌سك ده‌كاته‌وه.
خه‌مینه ساڵح ئه‌حمه‌د ئه‌مین ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به PUKMEDIA ی راگه‌یاندوه: "یه‌كێتی پابه‌نده به جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌باره‌ی سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان ده‌كه‌ن به‌هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕیارە رێگاخۆشكهربێت بۆ حزبه‌كانی دیكه‌ش كه چاو له یه‌كێتی بكه‌ن و ماف و ئازادییه‌كانی ژنان له ناو حزبه‌كانیاندا پارێزراوبێت".
سه‌رۆك بافڵ پاڵپشتی به‌هێزی ژنانه
"بێگومان رێگریكردن له توندوتیژی دژی ژنان ته‌نها له‌ناو یه‌كێتیدا نامێنێته‌وه، به‌ڵكو له‌ڕێی كادرانی حزبه‌وه له‌كۆمه‌ڵگه‌دا ره‌نگده‌داته‌وه، ئه‌مه‌ش زه‌مینه‌ی توندوتیژی دژی ژنان له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی-دا ته‌سك ده‌كاته‌وه و ده‌بێته پاڵپشتێكی به‌هێزی ژنان" خه‌مینه ساڵح واده‌ڵێت.
ماوه‌ی 16 رۆژ هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و سه‌رجه‌م ئۆرگان و رێكخراوه‌كانی یه‌كێتی راسپێدراون له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا به‌شداربن و رێگربن له‌توندوتیژی و به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ئازادی ژنان له‌هه‌رێم.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP