په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی ناوی ژماره‌یه‌ك فه‌رمانگه ئاشكراده‌كات كه‌داهاته‌كانیان ناگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زنه‌ی سلێمانی و ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر قسه‌كانم ڕاست نین، فه‌رموو له‌بری ڕوونكردنه‌وه با بڕۆینه دادگا.
كاروان گه‌زنه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی (ی.ن.ك) له‌نووسراوێكدا وه‌ڵامی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌داته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر قسه‌كانم ڕاست نین، فه‌رموو له‌بری ڕوونكردنه‌وه با بڕۆینه دادگا‌و به‌یانی سكاڵا تۆمار بكه‌ن.
ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت: داهاتی فرۆشگا‌كان، كه‌ته‌نیا خوێندنه‌گاكانی سه‌دابیست زیاتره له 500 ملیۆن دینار، له‌هه‌ولێر وه‌رده‌گیرێت و گرێبه‌سته‌كانی له‌وێ ده‌كرێن.
ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت: كه‌داهاتی هه‌ریه‌كه له‌سامانه سروشتییه‌كان و به‌شی كانزاكان و به‌شێكی داهاتی فه‌رمانگه فێدڕاڵییه‌كانی، وه‌كو: ئیقامه، ره‌گه‌زنامه، پاسه‌پۆرت، كارتی نیشتیمانی و داهاتی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی باجده‌ران و به‌شێك له‌داهاته‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وه‌ك: حه‌ج و عه‌مره و رسوماتی مروور، وه‌كو نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی پێشانگای ئۆتۆمۆبێل و داهاتی پشكنینی هه‌ززه‌كان هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وه‌ك: مۆڵه‌تی نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی خوێندنگه ئه‌هلییه‌كان، سزا و پشكنینه‌كان، سه‌رجه‌م داهات دایه‌نگه ناحكومییه‌كان، ناچێنه سه‌ر حسابی خه‌زێنه‌كانی سلێمانی.
له‌كۆتایی وه‌ڵامه‌كه‌شیدا كاروان گه‌زنه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: كه‌ی پێویستی كرد ده‌یان به‌ڵگه‌ی تر بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌و ئاماده‌م له‌سه‌ر كۆی ئه‌مانه بچمه به‌رده‌م دادگا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP