ته‌ندروستی جیهانی واده‌ی مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا و ئاوڵه‌ی مه‌یمون راده‌گه‌یه‌نێت

تەندروستی
20:48 - 2022-12-15

رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی پێشبینیده‌كات له‌ ساڵی داهاتوودا مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئاوڵه‌ی مه‌یمون كۆتاییان پێبێت.
تێدرۆس ئه‌دهانۆم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا كه‌متر له‌ ١٠ هه‌زار كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ له‌ جیهاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، كه‌ یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی ئاماره‌كانی گیان له‌ده‌ستدانه‌ له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كی ساڵی رابردوودا.
وتیشی، هێشتا چه‌ندین ئاسته‌نگ ماون له‌به‌رده‌م بنه‌بڕكردنی كۆرۆنا، چونكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی خاوه‌ن داهاتێكی كه‌من، ته‌نها كه‌سێك له‌ كۆی پێنج كه‌س ڤاكسینیان وه‌رگرتووه‌. 
سه‌باره‌ت به‌ ئاوڵه‌ی مه‌یمونیش، "ئه‌دهانۆم" رایگه‌یاند، تائێستا زیاتر له‌ ٨٢ هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون له‌ ١١٠ وڵاته‌وه‌ تۆماركراوه‌ و ته‌نها ٦٥ كه‌س له‌ جیهاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
وتیشی، پێشبینیده‌كه‌ن مه‌ترسییه‌كان و باری نائاسایی كۆرۆناو ئاوڵه‌ی مه‌یمون له‌ ساڵی داهاتوو كۆتاییان بێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP