سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی باڵای ئەمنی کرد

کوردستان
20:07 - 2023-05-03

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی باڵای ئەمنی کرد.
 
‎لە کۆبوونەوەکەدا شێخ ئەحمەد حەمە کەریم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری و لیوا روکن عومەر ساڵح، سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی ٧٠ و هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم و وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر و دیار عومەر، جێگری فەرماندەی فەرماندەیی  کۆماندۆی کوردستان ئامادەبوون.

دۆخی ئەمنیی هەرێم و عیراق، رێكارەكانی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە بوون و سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئامادەبووانی بەرچاوڕوونكرد و رایگەیاند، پاراستنی سەقامگیریی هەرێم و سەلامەتیی خەڵكەكەی ئەركی ئێوەیە، بۆیە هەماهەنگی بەردەوام و چالاكییە هاوبەشەكانی نێوان دەزگا ئەمنییەكان فاكتەرێكی گرنگی بەدیهێنانی ئەو ئامانجە باڵایە و پاراستنی بەرژوەندییە گشتی و نیشتمانییەكانە. 

‎سەرۆك بافڵ وتیشی، ژیان و ئارامیی خەڵكە خۆشەویستەكەمان هێڵی سوورە و بەهەمووشێوەیەك دژی یاساشكێنی و هەر هەوڵێك بوەستنەوە كە ئامانجەكەی دروستكردنی پشێوی و ناسەقامگیرییە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP