سه‌رۆك بافڵ تاڵه‌بانی له‌ ده‌باشان پێشوازی له‌ شێخ نه‌هرۆ شێخ محه‌مه‌دی كه‌سنه‌زانی كرد

کوردستان
18:39 - 2023-05-20

لە دیدارێکدا کە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جەلال شێخ کەریم و شێخ ئەحمەد حەمەکەریم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، دۆخی هەرێم و گۆڕانکارییە سیاسییەکان تاوتوێکران و جەخت لە یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان کرایەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و خزمەتکردنی خەڵک.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەوڵەکانی یەکێتی کرد بۆ قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان و رایگەیاند، دەبێت شانازی بەو فرەڕەنگی و پێکەوەژیانە بکەین کە لە هەرێمی کوردستان هەیە و گەشەی پێبدەین. هەموومان پێکەوە دەتوانین خزمەتی کوردستان بکەین و داهاتوویەکی گەشتر بونیادبنێین.
سەرۆک بافڵ وتیشی، وەکچۆن شێخانی تەریقەت لە رابردوودا رۆڵی گرنگیان گێڕاوە لە بڵاوکردنەوەی بیری میانڕەویی و پەرەپێدانی چاکەی گشتی، لەداهاتووشدا بەهەمان رۆحییەتەوە بەردەوامبن و رووخسارێکی گەشتر بە هەرێمەکەمان بدەن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP