لەرێوڕەسمێکدا بەئامادەبوونی هەڤاڵ سەرکەوت زەکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخستن، ئاراس محمد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی، شێخ داود جندی لێپرسراوی مەڵبەندی شنگال و کاندیدەکانی لیستی ١٣٤ی (اتحاد اهل نینوی) و جەماوەرێکی فراوان، لەقەزای شنگال کتێبی (مام جەلال لەوەڵامی ٧٤پرسیاردا) ناسێدرا. لە رێوڕەسمەکەدا کتێبەکە وەک دیارییەکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتی بە هەرسێ زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی پێشکەش بەئامادەبوان کرا، لای خۆیەوە داود جندی لێپرسراوی مەڵبەندی شنگال سوپاسی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و مەکتەبی ڕێکخستنی کرد بۆ ئەو دیارییە بەنرخ و پڕبایاخە کە گەورەترین دیارییە بۆ شنگال و شنگالییەکان.
دواتر ڕۆژنامەنووس ڕێبوار ستار ئامادەکاری کتێبەکە بەر لەدابەشکردنی کتێبەکە باسی لە بیرۆکەی بەچاپگەیاندن و گرنگی ئەم کتێبە کرد و ئاماژەی بەوەدا ئەم کتێبە وەک دیارییەک پێشکەش بەشنگالییەکان دەکرێت، چونکە سەرۆک مام جەلال هەمیشە پشتیوانیەکی بەهێزی شنگال و ئێزدییەکان و هەموو کۆمەڵانی خەڵکی سنوورەکە بووە، بۆیە ئەم دیارییەمان بەدیاری بۆ هێناون هەروەک پشتیوانییەکیش لە لیستی ١٣٤ی (اتحاد اهل نینوی) و کاندیدەکانیەتی، دواتر لەرێوڕەسمەکەدا کاندیدەکانی لیستی ١٣٤ ی ( اتحاد اهل نینوی) کتێبەکەیان پێشکەش بەئامادەبوان کرد.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP