نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له عیراق هۆشداریده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، دۆخی عێراق خه‌ریكه له‌ده‌ست ده‌رده‌چێت، له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه وتی: هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دواخراوه ئه‌مه‌ش خراپه بۆ ئه‌زموونه‌كه‌یان.
له وتارێكدا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، جێنین پلاسخارت، له‌باره‌ی دۆخی عیراقه‌وه باسی له‌وه‌كرد، دۆخه‌كه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی عێراق خراپه‌و گروپی چه‌كداری زۆر له عێراقدا هه‌یه‌و خه‌ریكه دۆخی عێراق له‌ده‌ست ده‌رده‌چێت.
له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداشه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، تائێستا كێشه‌ی نێوان هه‌رێم و عێراق له‌سه‌ر بودجه به‌رده‌وامه‌و پێویسته بودجه بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێردرێت
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP