سایتی شه‌فافیه‌ت: داهاتی هه‌فته‌ی ڕابردووی سلێمانی زیاتر له‌ 12 ملیار دیناره‌

کوردستان
21:14 - 2024-02-16

سایتی شه‌فافییه‌ت بۆ چاودێری و ڕێكخستنی داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردوو ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی ڕاگه‌یاند، به‌شێوه‌یه‌ك، بڕی 12 ملیار و 241 ملیۆن و 82 هه‌زار و 700 دینار بووه‌، كه‌ 8 ملیار و 772 ملیۆن و 886 هه‌زار واته‌ 72% نه‌ختینه‌یه‌ و، 1 ملیار و 920 ملیۆن و 90 هه‌زار و 800 دیناریش به‌شێوه‌ی چه‌كه‌ واته‌ %16، هاوكات 1 ملیار و 548 ملیۆن و 105هه‌زار و 900 دینار واته‌ %13 مقاصه‌یه‌.

ڕۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی قوباد تاڵه‌بانی بووه‌ خاوه‌نی پرۆژه‌ی شه‌فافییه‌ت له‌داهات و خه‌رجی.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP