پیرۆزبایی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی ساڵڕۆژی رۆژنامەگەریی کوردییەوە

کوردستان
15:42 - 2024-04-22


یادی ١٢٦ ساڵەی دەرچوونی یەکەمین رۆژنامەی کوردی و رۆژی رۆژنامەگەریی کوردی لە سەرجەم رۆژنامەنووسان پیرۆزدەکەین
لەم بۆنە پیرۆزەدا لە بڕوای تەواومانەوە بە ئازادیی رۆژنامەوانی، لە دیدی سەرۆک مام جەلال و رێخۆشکردن بۆ رەخنەگرتنی دروست لە کەموکوڕییەکانەوە پیرۆزباییەکی گەرم لە تەواوی رۆژنامەنووسان دەکەین و هیوای سەرکەوتن و هێنانەدی ئامانجەکانیان بۆ دەخوازین.

دەبێت هەمووان تێبکۆشین، هەوڵبدەین و کەموکوڕییەکانی بەردەم ئازادیی کاری رۆژنامەگەری و لەمپەرەکانی بەردەم دەستخستنی زانیاریی تەواو بۆیان بنبڕبکەین و ژینگەیەکی گونجاویان بۆ دابینبکەین.

ئامانجمانە هەوڵی داڕشتنی یاسایەکی باش و گونجاو لەگەڵ پێشکەوتنی سەردەمیانە بدەین بۆ میدیا و میدیاکاران، تەواوی مافەکانیان بەردەستبخەین.
جێگەی خۆیەتێ دامەزراوە میدیاییەکان و رۆژنامەنووسانیش لەرێگەی پەرەپێدان بە توانا پیشەییەکانی خۆیان و پابەندبوونیان بە بەها باڵاکانی رۆژنامەگەری، ئاست و متمانەی خۆیان بەرزبکەنەوە پشت بەراستی و بەڵگەی دروست ببەستن.

سەرۆک مام جەلال لەبارەی رۆژنامەنووسی سەرکەوتوو دەڵێت دەبێت رۆژنامەنووس زانا، راستگۆ و هۆشیاربێت و پشت بەسەرچاوە و بەڵگە ببەستێت و راستییەکان بڵێت.
دروود و سڵاو بۆ رۆحی سەرۆک مام جەلالی رۆژنامەنووس و پشتیوانی سەرسەختی رۆژنامەنووسان.

باڵیۆز د. محەمەد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP