ستران عەبدوڵلا: پێمانخۆشه‌ پارتی دادگای فیدراڵی دەکەن بە مەرجەع

کوردستان
17:33 - 2024-05-07


پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەنا بۆ دادگای فیدراڵی دەبات و ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیش دەڵێت: "پێمانخۆشە پارتی دادگای فیدراڵی دەکەن بە مەرجەع و لەناوو ناتۆرە پەشیمان بونەتەوە".

ستران عەبدوڵلا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: "ئێمە پێمانخۆشە برادەرانی پارتیش گەیشتونەتە قەناعەتی ئەوەی پەنا بۆ دادگای فیدراڵی بەرن و لەوێ شکات بکەن".

"ئەگەرچی حەزمان دەکرد کە ئەو شکاتە لە کاری خێردا بکرێت، نەک بە نیازی دواخستنی ئیستحقاقی دیموکراسی هەڵبژاردن بێت،  بەڵام هەر نەیسە و هەر باشە کە دادگای فیدراڵی دەکەن بە مەرجەع و لە قۆناغی ناو و ناتۆرەی دادگای سەورە پەشیمان بونەتەوە"، ستران عەبدوڵڵا وای وت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP