راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌خراپ باس له‌ره‌وشی ئازادی راده‌ربڕین له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2023 ده‌كات و به‌مه‌ش تادێت ژماره‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌دژی خراپی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان زیاتر ده‌بێت.
رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ "هیومان رایتس وۆچ" سه‌باره‌ت به ئازادی رۆژنامه‌نووسی له هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: "چه‌ندین یاسای رێنووسكراوی ناڕوون به‌كارهێنراوه بۆ به‌ئامانجگرتن و بێده‌نگكردنی رۆژنامه‌نووسان، چالاكوانان و سیاسه‌تمه‌دارانی ركابه‌ر".
به نه‌رێنی باس له‌ئازادی راده‌ربڕین له عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت
له‌نوێترین راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا هیومان رایتس وۆچ به نه‌رێنی باس له‌ئازادی راده‌ربڕین له عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، كه ده‌بێته سێهه‌مین راپۆرتی نێوده‌وڵه‌تی كه به‌خراپی له‌سه‌ر ئازادی رۆنامه‌نووسی و مافی مرۆڤ و پاشه‌كشه‌كردنی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه كه پێشتریش هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ به‌هه‌مانشێوه راپۆرتی ساڵانه‌یان بڵاوكردهوهو ئازادی له‌هه‌رێمی كوردستان تێیدا "سه‌لامه‌ت" نه‌بوو.
هیومان رایتس وۆچ له‌و راپۆرته‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات: "له‌ساڵی 2023 دا له‌عیراق و هه‌رێمی كوردستان"، چه‌ندین یاسای رێنووسكراوی ناڕوون به‌كارهێنراوه بۆ به‌ئامانجگرتن و بێده‌نگكردنی رۆژنامه‌نووسان، چالاكوانان و سیاسه‌تمه‌دارانی ركابه‌ر، چاودێران".
"له زۆربه‌ی كه‌یسه‌كاندا، سكاڵای ساخته‌ی دژ به ناوزڕاندن به‌كارهاتووه كه‌متر ده‌رباره‌ی سه‌لماندنی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كان بووه، به‌ڵكو ده‌رباره‌ی به‌كارهێنانی پرۆسه یاساییه‌كانه وه‌ك سزایه‌ك یان رێگایه‌ك بۆ كۆنترۆڵكردنی چالاكییه‌كانی ئه‌و كه‌سه‌ی تۆمه‌تبار ده‌كرێت"، هیومان رایتس وۆچ له‌راپۆرته‌كه‌یدا سه‌باره‌ی هه‌رێمه‌وه واده‌ڵێت.
له‌و راپۆرته‌یدا سه‌باره‌ت به‌ئازادی رۆژنامه‌نووسی له‌ساڵی 2023 دا، هیومان رایتس وۆچ "عیراق و هه‌ریمی كوردستان" به یه‌ك ئاست و به‌بێ جیاكردنه‌وه باس ده‌كات.
هه‌ولێر و به‌غدا زۆرترین پێشێلكارییان تێدا كراوه
كاروان ئه‌نوه‌ر سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاندووه: "له نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه هه‌ردوو پایته‌خت (به‌غدا و هه‌ولێر) زۆرترین پێشێلكاری رۆژنامه‌نووسیان تێیدا كراوه".
"ئه‌و گله‌یی و گازندانه‌ی له‌هه‌ولێر هه‌یه تایبه‌ته به پێشێلكارییه‌كان به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ناوخۆ و ئاسایشی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ئه‌نجامدراون، هاوكات رێگری له‌خۆپیشاندان له‌هه‌ولێر بابه‌تێكی دیكه‌یه كه‌له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی "پرسی ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانانی بادینان، بووه‌ته نه‌نگی به‌ڕووی هه‌رێمی كوردستانه‌وه"، كاروان ئه‌نوه‌ر واده‌ڵێت.
ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم گوێ به یاساكان ناده‌ن
رای گشتی له ناوخۆ و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی نیگه‌رانییان له‌باره‌ی ره‌وشی رۆژنامه‌نووسان له هه‌رێم ده‌ربڕیوه، چونكه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم رێز له یاساكان ناگرن و ده‌یانه‌وێت میدیاكان به ویستی ئه‌وان كار بكه‌ن.
ئه‌یھان سه‌عید نوێنه‌ری زیندانیانی بادینان به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاندووه: "پێشێلكردنی ١٣ مادده‌ی جارنامه‌ی گه‌ردونی مافی مرۆڤ كه به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووس و چالاكوان شێروان شێروانی كراوه پێمانده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم گوێ به یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ناده‌ن و ده‌یانه‌وێت میدیاكان به ئاره‌زوی ئه‌وان كاربكه‌ن".
"پێمانوایه دوای نیگه‌رانی رای گشتی نێوخۆ و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پێویسته ئه‌م ئه‌قڵیه‌ته پۆلیسیه‌ی له‌ئێستادا له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، گۆڕانكاری بهسهدابێت و ئه‌و باره ناله‌باره كه سومعه‌ی ھه‌رێمی ناشیرین كردووه راستبكرێته‌وه، نه‌ك ئازادی بكه‌نه منه‌ت و به رۆژنامه‌نووسانی بفرۆشنه‌وه"، نوێنه‌ری زیندانیانی بادینان واده‌ڵێت.
ئه‌منیستی ئینته‌رناشناڵ: ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم تۆمه‌تی ساخته به‌كارده‌هێنن
پێشتریش له راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا ئه‌منیستی ئینته‌رناشناڵ ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كرابوو:"له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕیاربوو ئه‌وانه‌ی ره‌خنه‌یان له‌حكومه‌تی هه‌رێم گرت له‌دادگای هه‌رێمی كوردستان، ئازاد بكرێن، له‌ناویاندا ڕۆژنامه‌نووسان شێروان شێروانی و گوهدار زێباری، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم تۆمه‌تی نوێی ساخته‌یان له‌دژیان هێنایه‌وه‌و له زیندان هێشتیاننه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتریش له‌مانگی ئۆكتۆبه‌ری 2020 دا له دوای دادگاییكردنێكی نادادپه‌روه‌رانه زیندانی كرابوون".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: مامه‌ڵه‌ی خراپ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوساندا كراوه
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌نووسی له هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو: "بارودۆخی رۆژنامه‌نووسان له ساڵی 2023 خراپتر بووه".
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا: رێگری بكرێت له ده‌ستگیكردنی هه‌ڕه‌مه‌كی
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا هۆشداری ده‌دات كه ده‌بێت رۆژنامه‌نووسان بێ ترس كار بكه‌ن و رێگری بكرێت له جیاكاری له‌سه‌ر بنه‌مای ئینتیمای سیاسی و هه‌راسانكردن و ده‌ستگیكردنی هه‌ڕه‌مه‌كیانه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP