لەلایەکی دیکەوە، ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا ئەندامى مەکتەبی سیاسی ی.ن.ك، سه‌ردانی ده‌زگای میدیای كه‌ركوكی كرد و له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری گشتی و بەڕێوەبەرى کەناڵی ئاسمانى کەرکوک و لێپرسراوانی به‌ش و یه‌كه‌كانی ده‌زگاكه‌وه پێشوازی لێكرا.
له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونى بەڕێوەبەرى کەناڵى کەرکوکی کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست لەم ئەرکە نوێیەیدا.
هاوكات له نزیكه‌وه گوێبیستی خواست و داواكارییه‌كانی كارمه‌ندان بوو، هه‌روه‌ك به‌ڵێنی هاوكاری و پشتیوانی بۆ كه‌ناڵه‌كه دووپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند: كه‌ناڵی كه‌ركوك، دیاری سه‌رۆك مام جه‌لاله و پێویسته له قۆناغی ئێستادا ببێته ده‌نگ و ره‌نگی سه‌رجه‌م كه‌ركوكی و هاوڵاتیانی ناوچه جێناكۆكه‌كان.
لای خویه‌وه سه‌رپه‌رشتیاری ده‌زگای میدیایی كه‌ركوك وێرای به‌خێرهاتنیان، هاوكات ئه‌م به ده‌نگه‌وه هاتنه‌یانی به‌رز نرخاند كه هه‌میشه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان خزمه‌تی به كه‌ركوك و كه‌ركوكیه‌كان گه‌یاندوه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP