زانایەکی هۆڵەندی لە ئەگەری روودانی بوومەلەرزەیەکی بەهێز لەتایوان هۆشداری دەدات

جیهان
11:53 - 2024-04-27

زانای بومەلەرزەزانی هۆڵەندی هۆشداریدا لە ئەگەری روودانی بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا لە دوورگەی تایوان و دەوروبەری.
فرانک هوگەربیتز، زانای بوومەلەرزەزانی هۆڵەندی وێنەیەکی ناوەندی توێژینەوەی  بڵاوکردەوە کە چالاکییە بومەلەرزەییەکانی پەیوەست بە ئەندازەی هەسارەکان و مانگی تێدا نوێکرابووەوە و ئاماژەی بە بوونی روودانی بوومەلەرزەیەکی چڕ و پڕی بەهێز لە ناوچەی تایوان دەکرد.
ئەو زانایە لە لاپەڕەی رەسمی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس سەرنجی لەسەر وێنەکە داوە و دەڵێت، ”کۆبوونەوەیەکی بەهێزی بوومەلەرزە بە گوڕی زیاتر لە 5.6 پلەی رێختەر روویداوە و پێدەچێت بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە 27/28ی نیسان لە تایوان رووبدات”.
لە سەرەتای مانگی ئازاردا بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.4 پلە کەناراوەکانی تایوانی هەژاند و دواتریش زیاتر لە 11 پاش لەرزە بە گوڕی زیاتر لە 4 پلە لە دوورگەکە روویدا.
بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەوە کە لە رۆژهەڵاتی تایوان روویدا، 9 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 800 کەسی دیکەش برینداربوون و دەسەڵاتدارانی ئەو ناوچەیەش هاوڵاتییانیان لە ئەگەری روودانی تسۆنامی ئاگادارکردووەتەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP