بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ دەنگی ئەمریکا: کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق بەو شێوەیە نابێت کە باس دەکرێت

جیهان
22:07 - 2024-05-08



بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە واشنتن ڕایگەیاند، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق بەو شێوەیەی کە باس دەکرێت ڕوونادات.

تاڵەبانی لە وەڵامی پرسیارێکی دەنگی ئەمەریکادا ووتی  "ئەمریکا دەستبەجێ هێزەکانی لە عیراق ناکشێنێتەوە". گفتوگۆکە تایبەتە بە گۆڕانی پەیوەندییەکانی ئەمریکا لە عیراق و بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق. پەیوەندی سەربازیمان لەگەڵ ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان بەردەوام دەبێت. 

سەرۆک بافڵ زیاتر دواو رایگەیاند لە قۆناغی داهاتوودا گفتوگۆ لەسەر شێوازی بوونی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکرێت. جا ئایا پێویستە هێزەکانی هاوپەیمانان بەم شێوەی ئێستا هەن لە عیراق بمێننەوە یان نا ؟ ئەمە بابەتێکە کە پێویستە وتوێژی لەسەر بکرێت”.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە