بایدن: ئەو بۆمبانەی کە ناردمان بۆ ئیسرائیل خەڵکی سڤیلیان لە غەززە کوشت

جیهان
13:07 - 2024-05-09

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا هاوکاریە سەربازییەکانی بۆ ئیسرائیل رادەگرێت، ئەگەربێت و ئەو وڵاتە هیرشی بەرفراوان بۆسەر رەفەح دەستپێبکات.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هەفتەی رابردوو ناردنی کاروانێک بۆمبیان بۆ ئیسرائیل راگرتووە، هۆکاری راگرتنەکە ئەوە بووە بەو بۆمبانە خەڵکی مەدەنی لە غەززە کوژراون.
بایدن ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەوان ئەو هاوکاریانە بۆ ئیسرائیل رادەگرن کە هێرشەکانی بۆسەر کەرتی غەزە پێ فراوان دەکات، بەڵام لەهەمانکات هاوکاریی ئیسرائیل دەکەن لە فراوانکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی و دژە مووشەک.
لە پاش هێرشەكانی 7ـی تشرینی یەكەمی 2024، لەلایەن بزووتنەوەی حەماسەوە بۆ سەر ئیسرائیل، هێرشی فراوانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە دەستیپێكرد، بەگوێرەی دوایین ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی كەرتەكە، تاوەكو ئێستا 34 هەزار و 789 كەس كوژراون.
هەر بەگوێرەی ئەو ئامارانە، كوژراوان نزیكەی 15 هەزاریان منداڵن و نزیكەی 10 هەزاریشیان ژنن، دەیان هەزار كەسی دیكەش برینداربوون و بەشێكی زۆری كەرتەكەش وێرانبووە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە