ماریا زاخارۆڤا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
ڕوسیا ڕایگه‌یاند، مۆسكۆ "به توندی و ورد" وه‌ڵامی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م
دواییه‌ی بریتانیا دژ به روسیا ده‌داته‌وه.
ماریا زاخارۆڤا راشیگه‌یاندوه، "ئێمه
زیاتر له جارێك له‌نده‌نمان ئاگاداركردۆته‌وه كه هه‌ر هه‌نگاوێكی نادۆستانه ده‌بێت
وه‌ڵامی گونجاو وه‌ربگرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ده‌سه‌ڵاتدارانی
بریتانیا " پاساوی ساخته"یان به‌كارهێناوه بۆ ڕێوشوێنی نوێ دژ به
ڕوسیا، به "نابه‌رپرسیارانه و به ته‌واوی قبوڵنه‌كراو"ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی
كه ڕوسیا له كرده‌وه‌كانی تێكدان له‌سه‌ر خاكی بریتانیا ده‌زانن.
پێشتر بریتانیا، روسیای تۆمه‌تباركرد كه ده‌ستی
له ئاگركه‌وتنه‌وه له هه‌ندێك شوێنی سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌یدا هه‌بوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا
بڕیارنامه‌یه‌كی سه‌ربازی ده‌ركردو بڕیاریدا به ده‌ركردنی باڵیۆزخانه‌ی روسیا له
له‌نده‌ن و لێسه‌ندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك باڵه‌خانه له ژێر ئیداره‌ی ڕوسیا له‌وڵاته‌كه‌ی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP