سودانی بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی گەیشتە سعودییە

جیهان
14:12 - 2024-04-28

لەسەر بانگهێشتی محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە بەمەبەستی بەشداریکردن لەکۆڕبەندی ئابووریی جیهانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە ریازی پایتەختی سعودیە.
کۆڕبەندی ئابووریی جیهان بۆ ئەمساڵ لەژێر ناونیشانی (هاوکاریی نێودەوڵەتی و گەشەسەندن و وزە لەپێناو پەرەپێدان) بەڕێوەدەچێت،  ژمارەیەکی زۆر لەسەرۆک و نوێنەران لە 92 وڵاتەوەو کۆمپانیا گەورەکانی بواری وزەو تەکنەلۆجیای زانیاری بەشداری تێدادەکەن.
ئامانج لەم کۆڕبەندە دروستکردنی هاریکاریی نێودەوڵەتی و دۆزینەوەی چارەسەرە بۆ ئەو ئاڵنگارییە جیهانییانە هاوبەشانەی لەبواری وزەو تەکنەلۆجیا دێنە کایەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP