براوەیەكی خەڵاتی بلە، تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو

کوردستان
13:46 - 2024-05-07

براوەیەكی خەڵاتی زێڕینی بلە، تووشی رووداوی هاتوچۆ دەبێت، بەڵام رێژەی بریندارییەكەی كەمە و سەلامەتە.
دوێنێ، دكتۆر جوان حەمێ، كە پزیشك و نووسەر و كەسایەتییەكی دیاری رۆژئاوای كوردستانە و لەمساڵدا لە رێوڕەسمی خەڵاتی زێڕینی بلەدا بووە یەكێك لە براوەكانی ئەو خەڵاتە، لەكاتی گەڕانەوەیەدا بۆ قامیشلۆ لە نێوان حەسەكە و قامیشلۆدا تووشی رووداوێكی هاتوچۆ دەبێت و بە سووكی بریندار دەبێت.
بۆ دڵنیابوونەوە لە سەلامەتیی دكتۆر جوان حەمێ، سەرنووسەری كوردستانی نوێ پەیوەندیی پێوە كرد و بەناوی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری و رۆژنامەكەوە لە سەلامەتی و تەندروستیی پرسییەوە. لە بەرامبەردا دكتۆر جوان حەمێ سوپاسی هەواڵپرسینی و پەرۆشیی راگەیاندنی (ی.ن.ك)ی كرد.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP