فڕۆکە جەنگییەکانی عیراق مۆڵگەیەکی داعش دەکەنە ئامانج و حەوت تیرۆریست دەکوژن

کوردستان
11:42 - 2024-06-23

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد: دەزگای هەواڵگری نیشتمانی بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای دژەتیرۆر ئۆپراسیۆنێکیان بە پشتبەستن بە زانیاری ورد لە چیاکانی پەلکانەی سەر بە قەزای خورماتوو لە رۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین دژ بە پاشماوەکانی داعش  ئەنجامدا.
شانەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمەکانی دەزگای دژەتیرۆر و هەواڵگری نیشتمانی بەدواداچونیان بۆ حەشارگەی تیرۆرستان کردو لە کۆتاییدا گەمارۆیان دان، دواتر هێزی ئاسمانی عێراقی لە رێگەی فڕۆکەی ئێف 16ەوە حەشارگەی تیرۆرستانی بۆردومانکرد.
ئەوەشخراوەتەڕو، لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکەدا هەموو تیرۆرستانی نێو حەشارگەکە کوژران کە ژمارەیان حەوت کەسەو  یەکێک لە کوژراوەکانیش سەرکردەیەکی مەترسیداری داعش بووە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP