شەپۆلێکی خۆڵبارین روو لە عێراق دەکات و کەشناسی
هەرێمی کوردستانیش دەڵێت: لەئەمڕۆوە پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و ئاسمان ساماڵ و
پەڵەهەور دەبێت.
دەستەی کەشناسیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا
بڵاویکردەوە، رۆژانی پێنجشەممە و هەینی شەپۆلێکی خۆڵبارین روو لەناوچەکانی عێراق
دەکات.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، "پلەی گەرما لە
پارێزگاکانی زیقار، میسان، نەجەف و بەسرە دەگاتە 48 پلەی سیلیزی، کە بەرزترین
پلەیە لەنێو پارێزگاکاندا و پلەی گەرمای بەغدادیش دەگاتە 46 پلەی سیلیزی.
کەشناسیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت: لەئەمڕۆوە
پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراویش لە هەولێر 44
پلە، سلێمانی 42 پلە، دهۆک 43 پلە دەبێت.
هەر بەگوێرەی پێشبینی کەشناسی پلەی گەرما لە
کەرکوک دەگاتە 45 پلەی سیلیزی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP