پارتی دیموکراتی کوردستان فشار دەخاتە سەر هێزەکانی ناوخۆ بۆ دەنگدان و داوای وێنەی ڤیدیۆ و وێنەی دەنگدانیان لیدەکات.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی نوێنەری قەوارە سیاسییەکان لە بنکەکانی دەنگدان کە بۆ کەناڵی کەرکوک نێردراوە، پارتی لە سنووری بازنەی هەولێر و دهۆک جگە لە فشار بۆ سەر دەنگدەرانی تایبەت، هەڕەشە لە هێزە ئەمنی و ناوخۆییەکان و پێشمەرگە دەکات و ئاراستەی دەنگدانیان دەکات.
هەروەک لە ناحیەی باعەدرێ، پارتی خێمەی داناوە و کارتی دەنگدان لە هـێزە ئەمنییەکان وەردەگرێت و بارکودێكیان دەدەنێ و پـێیان دەڵـێن بەم بارکۆدە دەزانـین دەنگتان بە کـێ داوە.
هەروەها ئاگادار کراونەتەوە کە وێنەی دەنگدانەکانیان بگرن و رێگەیان پێدەدەن کە مۆبایل ببنە بنکەکانەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەپێی رێنماییەکانی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، نابێت مۆبایل و کامێرا لەلایەن دەنگدەرانەوە بەکاربێهێندرێن .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP