واده‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن ئاشكراكرا

کوردستان
18:03 - 2024-10-29


سبەینێ‌ سه‌عات 10:00 ی سەرلەبەیانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە هەولێر ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رادەگەیەنێت و  سێ ڕۆژش مۆڵه‌ت ده‌درێت به‌ كاندید و حزبەكان تانەلە ئەنجامەكان بده‌ن.

ئەمڕۆ سێشەممە 29ی تشرینی یه‌كه‌می 2024 جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، "ئامادەکارییەکان تەواو کراون و سبەینێ سه‌عات 10:00 لە ئۆفیسی لیژنەی ناوەندیی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە هەولێر ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رادەگەیەنین".
 
باسی له‌وه‌شكرد: "دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان، حزب و هاوپەیمانیەتییەكان و كاندیدە سەربەخۆکان دەتوانن له‌ ماوه‌ی سێ‌ رۆژدا تانە لە ئەنجامەکە بدەن"  

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕۆژی 21ی ئەم مانگە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەكانی ڕاگەیاند و بەگوێرەی ئامارەكانی كۆمسیۆن رێژەی بەشداریکردن لە دەنگدان 72% بووه‌و  دو ملیۆن و 899 هەزار و 578 کەسش مافی دەنگدانیان هەبووه‌، له‌و ژماره‌یه‌ش 2 ملیۆن 87 هەزار و 972 کەس دەنگییان داوە.  

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP