ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێک ئاراستهی کوردانی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان دهكات و جهخت دهكاتهوه:"پرۆسهری سهرژمێریی بۆ میللەتەکەمان ئێجگار گرینگ و چارەنووسسازە، بە تایبەتیش بۆ کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان، چونکە؛ لە لایەک ناسنامە و داهاتووی ئەو ناوچانە دیاری دەکات، لە لایەکی تریشەوە ئایندەی تاک بە تاک و خێزان بە خێزانی دانیشتوانی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانی لەسەر بەندە"
دهقی پهیامهكه:
-هاووڵاتییانی ئازیزی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان
-ئاوارەکانی دانیشتووی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان
وەک ئاگادارن، بڕیار وایە لە رۆژانی ٢٠و ٢١ی ١١ی ٢٠٢٤ پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان و تەواوی پارێزگاکانی عیڕاقدا بەڕێوەبچێت.
ئەم پڕۆسەیە بۆ میللەتەکەمان ئێجگار گرینگ و چارەنووسسازە، بە تایبەتیش بۆ کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان، چونکە؛ لە لایەک ناسنامە و داهاتووی ئەو ناوچانە دیاری دەکات، لە لایەکی تریشەوە ئایندەی تاک بە تاک و خێزان بە خێزانی دانیشتوانی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانی لەسەر بەندە، لەو سۆنگەیەوە دەبێت هەموومان بەبێ جیاوازیی و بەو پەڕی پەرۆشی و هەستی کوردایەتییەوە لەم سەرژمێرییەدا بەشداریی بکەین و ناوی خۆمان و خێزانەکانمان تۆمار بکەین.
هەروەها داوا لە ئاوارەکانی دانیشتووی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانیش دەکەم بۆ ئەوەی مافی کەرکوکی بوون لە دەست نەدەن بە زوویی بگەڕێنەوە کەرکوک و شوێنەکانی خۆتان و بەشداریی لەم پڕۆسە چارەنووسسازەدا بکەن، چونکە ئەم سەرژمێرییە شوێنی سەرجەم سەرژمێرییەکانی پێشوو دەگرێتەوە بە سەرژمێری پەنجاو حەوتیشەوە.. بۆیە پەلە بکەن و بگەڕێنەوە زێدی باوک و باپیرتان و ناوی خۆتان تۆمار بکەن.
سڵاو لە خۆڕاگریتان
سڵاو لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان
براتان
ئاسۆ مامەند
سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP