سەرۆک وەزیرانی عیراق بەشداری سەرژمێریی کرد

عێراق
13:08 - 2024-11-20

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ 20ـى تشرینی دووەمی 2024، تیمەکانی سەرژمێریی سەردانی محەمەد شیاع سودانیان لەماڵەکەی خۆیدا کردووەو سەرجەم زانیاری پێویست و تایبەتی خۆی و خێزانەکەی بۆ سەرژمێریی تۆمارکراوە.
سودانی رایگەیاندووە، پێویستە هەموو هاونیشتمانیان هاوکاری تیمەکانی سەرژمێری بکەن و زانیاری دروست و راستیان پێشکەش بکەن، ئەوەش بەهۆی گرنگی رۆڵی ئەو زانیارییانە لە پلانی داهاتووی گەشەپێدان و پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکان.
سودانی باسی لەو رۆڵە گرنگە کردووە، کە کارمەندان و پێکهاتەکان و دەزگا حکومییەکان لە سەرخستنی سەرژمێریدا دەیگێڕن، جگەلە گوێنەدانیان بەو دەنگۆیانەی دەبنەهۆی پەکخستنی پرۆسەکەو شکستهێنان بە سەرژمێریی.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ و سبەی پرۆسەی تۆمارکردنی کۆتایی داتاو زانیارییەکانی سەرژمێریی گشتی لەتەواویی عێراق و هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووەو بڕیارە لەم دوو رۆژەدا پرۆسەکە تەواو بکرێت، هاوکات لەماوەی ئەم دوو رۆژەدا قەدەغەی هاتوچۆ راگەیاندراوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP