ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێریی له عێراق دڵنیایی ده‌داته هاووڵاتییان سه‌باره‌ت به زانیاریی كه‌سی خێزانه‌كان له پرۆسه‌ی سه‌رژمێریی و ئاشكرایده‌كات ، هەر بژمێرێك زانیاریی كەسیی خێزانەكان بدركێنێ حەوت ساڵ زیندانیی دەكرێت.
مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێریی له عێراق رایگه‌یاند:" سبه‌ینێ 20 هه‌زار بژمێر راهێنانه‌كانیان ته‌واو ده‌بێت و رۆژی 17ی مانگ ده‌ست به كاره‌كانیان ده‌كه‌ن بۆ ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی"
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد:"رۆژانی 20 و 21ی مانگ پێویسته هه‌موو ئه‌ندامانی خێزان ئاماده‌ییان هه‌بێت و ورده‌كاری بخه‌نه‌ڕوو له‌باره‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ی له‌نێو فۆڕمی سه‌رژمێریدا هه‌ن و وه‌ڵام بدرێنه‌وه، به‌ڵام رۆژانی پێش 20ی مانگ ده‌توانرێت ته‌نیا كه‌سێك له ماڵ ئاماده‌بێت و به‌ڵگه‌نامه‌كانی خێزانه‌كه‌ی لابێت."
روونشیكرده‌وه كه:" له سه‌رژمێرییدا هه‌موو زانیاریی خێزانی تۆمار ده‌كرێن، به‌ڵام به‌پێی یاسا كه‌س بۆی نییه زانیاری كه‌سی بدركێنێت و كام به‌رپرسش له عێراق زۆر گه‌وره‌یه، داوای زانیاری بكات پێی ناده‌ن".
جه‌ختشیكرده‌وه:"هه‌ر كارمه‌ندێك، هه‌ر بژمێرێك زانیاری بدركێنێت، به‌پێی یاسا 7 ساڵ زیندانی ده‌كرێت و سزای ماددیش هه‌یه."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێریی هاووڵاتییان دڵنیاكرده‌وه كه:" هیچ زانیارییه‌كی تاكه‌كه‌سی و خێزانی بڵاوناكرێته‌وه‌و ده‌چێته سه‌ر سێرڤه‌رێك، کە له ڕووی ئه‌منییه‌وه زۆر به‌هێزه و دزه‌یان پێناكرێت."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP