وەزارەتی دارایی عیراق وەڵامی وەزارەتی دارایی هەرێمی دایەوە

عێراق
12:46 - 2025-05-30

وەزارەتی دارایی عیراق وەڵامی وەزارەتی دارایی هەرێمی دایەوە و هۆكاری نەناردنی بەشە بودجەی هەرێمی بۆ پابەندنەبوونی حكومەتی هەرێم بە رادەستكردنی داهاتە نەوتی و نانەوتییەكان گەڕاندەوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی عیراق دا هاتووە؛ بەگوێرەی یاسای بودجە و بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی پێویستە هەرێمی كوردستان داهاتی نەوتی و نانەوتی رادەستی حكومەتی فیدراڵی بكات بۆ ئەوەی وەزارەتی دارایی عیراق پارە بۆ مووچە بنێرێت، بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەند نەبووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، رادەستنەكردنی داهاتە نەوتی و نانەوتییەكان لەلایەن هەرێمەوە بووەتە هۆی ئەوەی حكومەتی هەرێم پشكی خۆی لە بودجەی گشتیدا بەزیادەوە وەربگرێت و رێژەی شاییستە داراییەكانی تێپەڕێنێت.
دارایی عیراق ئاماژەی بەوەش كردووە، رادەستنەكردنی نەوتی كێڵگەكانی هەرێم بە كۆمپانیای سۆمۆ لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، بووەتە هۆی ئەوەی خەزێنەی گشتی چەندین ترلیۆن دینار، زیانی پێبگات.
بەپێی روونكردنەوەوەكە، دیوانی چاودێریی دارایی عیراق و دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم، راپۆرتی خۆیان لەسەر حساباتی حكومەتی هەرێم خستووەتەڕوو و دەركەوتووە، بەشێك لە داهاتی نەوت و نانەوتیی هەرێم نەگەیشتووەتە حكومەتی عیراق.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP