کۆمسیۆن:21 ملیۆن کەس خۆیان لە بایۆمەتری تۆمارکردووە

عێراق
12:24 - 2025-05-29


کۆمسیۆن ئاشکرای دەکات زیاتر لە 21 ملیۆن هاووڵاتی خۆیان لە تۆماری بایۆمەتری تۆمارکردووە، هاوکات زیاتر لە یەک ملیۆن کەسیش تۆمارەکانیان نوێ کردۆتەوە.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، راگەیاند: ژمارەی ئەو کەسانەی لە بایۆمەتری خۆیان تۆمار کردووە بریتی یە لە 21 ملیۆن و 24 هەزار و 66 کەس، ئەوانەشی تۆمارەکانیان نوێ کردۆتەوە ژمارەیان یەک ملیۆن و 641 هەزار و 128 کەسن.
وتیشی: ئەو کەسانەی دەیانەوێت وەک فەرمانبەر لە رۆژی دەنگدان بەشداری بکەن، فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆمن.
لە بارەی مەرجەکانی دیکەشەوە، غەلای وتی:"  پێویستە لە دایکبووی ساڵی 1970 بەرەو سەر بێت، بۆ فەرمانبەران بڕوانامەی ئامادەیی هەبێت و بۆ کەسانی دیکەش لە دبلۆم کەمتری بەدەست نەهێنابێت ، هەروەها کارتی بایۆمەتری دەنگدانی هەبێت و لە پارێزگاکەی خۆی نیشتەجێ بێت".
لە کۆتایشدا، جومانە غەلای وتی:" مەرجەکانی دیکەش ئەوەیە کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە سزا نەدرابێت و کەسی نزیکی کاندیدی هەڵبژاردنەکان نەبێت، ئەمە جگە لەوەی پێویستە هیچ سزایەکی تاوانکاری بەسەردا نەسەپێنرا بێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP