د. نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی ی.ن.ک راگه‌یاند: به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ
چه‌ند پرسێكی دارایی وه‌ك مووچه‌ی مانگی 5ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی
داراییم كرد‌و له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی كۆبوویینه‌وه.
وتیشی: تایبه‌ت به پرسی موچه‌ی مانگی 5 وه‌زیری دارایی ئاماژه‌یدا به ناوه‌ڕ‌ۆكی نووسراوەکرد كه چیتر
ناتوانن مووچه بۆ هه‌رێم بنێرن له‌به‌ر ته‌واوبوونی پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی سێ
ساڵه‌ی فیدڕ‌اڵی.
له باره‌ی بڕ‌یاره‌كه‌ی وه‌زیری دارایی عیراقیشه‌وه،
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی رایگه‌یاند: وێڕ‌ای مشتومڕ‌ێكی زۆرمان له‌گه‌ڵ وه‌زیری
دارایی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، هاوكات له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی وه‌زاره‌تی
دارایی پێچه‌وانه‌ی بڕ‌یاری ژماره 224ی دادگای فیدڕ‌اڵییه، هه‌روه‌ها ئه‌و شێوازه‌ی
پشكی هه‌رێمی پێ ئه‌ژمار كراوه له‌و نووسراوه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هیچ بنه‌مایه‌كی
یاسایی و ژمێریاری نییه، جگه له‌وه‌ی حكومه‌تی فیدراڵ هێشتا خشته‌ی داهات و خه‌رجی
ساڵی 2025 نه‌ناردووه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه پێچه‌وانه‌ی ماده‌ی 77/دووه‌م
له یاسای بودجه‌ی سێ ساڵه‌یه، بۆیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه هه‌موو رێكارێكی
ده‌ستووری و په‌رله‌مانی ده‌گرینه‌به‌ر".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP