سێ کارگەی نوێی بەرهەمهێنانی دەرمان لە عیراق دەکرێتەوە

تەندروستی
14:06 - 2025-01-27

محەمەد عەبدولقادر بەڕێوەبەری گشتی پیشەسازیی دەرمان لە عێراق رایگەیاند، سێ کارگەی نوێی دروستکردنی دەرمان لە عێراق دەکەنەوە.
بەگوێرەی وتەی بەرپرسە عێراقییەکە دروستکردنی کارگەکان لەسەر شێوازی ستانداردی جیهانیی دەبێت و بوارەکانی مەرهەم و کرێم و شروب دەگرێتەوە.
ئاشکراشیکرد، سێ بینای کۆنی وەزارەتی تەندروستییان بۆ نوێدەکرێتەوە و باشترین تەکنۆلۆجیای بەرهەمهێنانی دەرمانی تێدا بەکاردەهێنن.
وتیشی، لە ماوەیەکی کەمی داهاتوودا بڕیارە وەزارەتی تەندروستی دەست بەکارەکانی بکات لەو بوارەدا.
راشیگەیاند، ئەمەش لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەتە بۆ پەرەپێدانی پیشەسازی دەرمان لە عیراق.
بە وتەی ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی عێراق: 31 کارگەی دەرمان لە عێراق کاردەکەن، بەڵام تائێستا پێویستی وڵاتیان بۆ خۆبژێوی بەدینەهێناوە.




بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP