پێش نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ٢٨/١/٢٠٢٥ لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لە شاری هەولێر سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی ، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ئامادەبوونی ڕێباز بێركۆتی ئەندامی سەركردایەتی , حاجی مەسیفی سكرتێری ئەنجومەنی پشتیوانی یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان، دارا خەیلانی ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ، پێشوازیكرد لە وەفدێكی باڵای ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سوریا(ئەنەكەسە) كە پێكهاتبوون لە جەدعان عەلی بەرپرسی نوێنەرایەتی هەرێمی كوردستان ، ئەندامانی كۆمیتەی پەیوەندییەكان ڕامان مەلا ، نەواف رەشید ، سارە عەلی ، فازل دللی ، سەعید حمی
لە دیدارەكەدا دوایین پێشهات و گۆڕانكاریەكان عیراق و كوردستان و ناوچەكە خرایە بەرباس و گفتوگۆ,بەتایبەت رەوشی سوریا و پەیوەندی نێوان رۆژئاواو هەرێمی كوردستان لەلایەك و چۆنیەتی مامەڵەكردنی هێزو لایەنە سیاسییەكان لەگەڵ ناوچە ئازادكراوەكانی ژێر دەستی تیرۆرستانی داعش لەلایەكی تر.
هەر لەو دیدارەدا هەردوولا تیشكیان خستەسەر پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسیەكانی ناوچەكە بەگشتی سوریا بەتایبەتی ، هەردوولا كۆكبوون لەسەر ئەوەی كە پێویستە رەسمی سیاسی و ئابوری و سەربازی و ئیداری داهاتووی سوریا بەشێوەیەك دابڕێژرێت كە زامنی پاراستنی ماف و داخوازییەكانی تەواوی گەلانی سوریا بكات بەتایبەتی مافە ڕەواكانی گەلی كورد لە سوریا و ئەو تایبەتەمەندییەی كەهەیەتی ئەمەش پێویستی بە یەكڕیزی و یەك هەڵوێستی ویەك دەنگی هێزو لایەنەسیاسییە كوردییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان هەیە
دواتر جەدعان عەلی ستایشی رۆڵی پشتیوانیی هەمیشەیی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانی كرد لە خەباتی دیموكراسیی و ئازادیخوانەی كورد لە سوریا بەگشتیی ئاماژەیكرد بۆ بەرهەمی ئەو پشتیوانییە مێژوییە یەكێتی نیشتمانیی كوردستان كە بە ئومێدی یەكڕیزی هێزە كوردستانییەكان و قوڵبونەوەی هاوخەباتیی و هاریكاریی راستەوخۆی نێوانیانە ،بە ئامانجی شاد بون بە مافی دیموكراسیی و نەتەوەیی .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP