مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) بەبۆنەی هەشتی مارسەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند یەكێتیی وەك هەمیشە پشتیوانی بۆ خەباتی ژنان دووپاتدەکاتەوە، بەکردەوەش لەسەر رێبازەكەی سەرۆك مام جەلال بواری تێكۆشانی لە بواری حزبی و حكومیدا بۆ رەخساندون.
لەپەیامەکەیدا مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایدەگەیەنێت: لە رۆژی هەشتی مارسدا، رۆژی جیهانیی جۆشدانی بزووتنەوەی ژنان پیرۆزبایی گەرم لە گشت ژنانی كوردستان و جیهان دەکەین.
ئاماژە بۆئەوەشدەکات، جوڵانەوەی ماف و یەکسانیخوازی ژنان بەشێکی سەرەکی و جەوهەری خەباتی دیموکراتی و تێکۆشانی کۆمەڵایەتی میللەتانن و هەر پێشکەوتنێک لەم جوڵانەوەیەدا خەرمان و خەزینی تێکۆشانی جیهانی دەوڵەمەند دەکەن
مەکتەبی سیاسی جەختیشی کردوەتەوە، یەكێتیی وەك هەمیشە پشتیوانی بۆ خەباتی ژنان دووپاتدەکاتەوە، بەکردەوەش لەسەر رێبازەكەی سەرۆك مام جەلال بواری تێكۆشانی بۆ رەخساندون و هەوڵەکانیشمان بۆ بەرفراوانترکردنی بەشدارییان لە بڕیار و دارشتنی سیاسەتدا بەردەوامه.
مەکتەبی سیاسی ی.ن.ک، پیرۆزبایی لە هەڤاڵانی ژن و کچانی ریزەکانی یەکێتیی دەکات و رایدەگەیەنێت، ژنانی یەکێتیی باشترین و چالاکترینی ژنانی کایەی سیاسی و گشتین لە کوردستاندا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP