سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنن، ئامانجی هەردووکیان پێکهێنانی حکومەتە بۆ خزمەتی خەڵک.
دوای کۆبونەوەکەی نێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لێدوانێکی رۆژنامەوانیاندا لەسەرهتادا سەرۆک بافڵ رایگەیاند: "کۆبونەوەکەمان زۆر باش بوەو لەسەر چەند بابەتێکی ستراتیژی بۆ بەرژەوەندی میللەتەکەمان رێککەوتوین، گفتوگۆکانیشمان بەردەوام دەبێت".
سەرۆک بافڵ راشیگەیاند: "ئامانجی هەردوولا ئەوەیە کەبەزوترین کات حکومەتێک پێکبهێنین بۆ خزمەتی میللەتەکەمان".
لای خۆشیەوە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "تا ئێستا دوو کۆبونەوەی ئەرێنی و باشمان کردووە بۆ لێکتێگەیشتن و تاوتوێکردنی ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە خەڵکی کوردستان و ناوچەکە، پیشکەوتن و تێگەیشتنی زۆر باش لەزۆربەی بابەتەکاندا هەبووە".
هەروەک ئومیدیشیخواست تیمەکانی هەردوولاش بتوانن بەهەمان رۆحیەتەوە بگەنە رێککەوتنێکی تەواو لەسەر پێکهێنانی حکومەت لە نزیکترین کاتدا".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP