هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به دا**عــش رێكخستنه‌وه‌و بڵاوه‌پێكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا راگه‌یاندو ده‌ڵێت، كاری هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی رۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
هاوپه‌یانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه:" له چوارچێوه‌ی ئه‌ركی سه‌ربازیی هاوپه‌یماناندا و دوای هه‌ڵسه‌نگاندن، هێزه‌كانیان له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سوریا ڕێكخستووه‌ته‌وه و دووباره بڵاوه‌یان پێكردوونه‌ته‌وه"
روونشیكردووه‌ته‌وه كه:" پرۆسه‌كه دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌لومه‌رجی مه‌یدانی و به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی تواناكانی داعش و پته‌وكردنی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه جێبه‌جێكراوه".
جه‌ختیشده‌كاته‌وه كه:"به‌رده‌وام ده‌بن له كاری هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌یی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان به ئامانجی فشارخستنه‌سه‌ر دا**عش و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ر مه‌ترسییه‌كی تیرۆریستانه‌دا".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP