جێگری سەرۆکی یەکێتیی پێشوازی لە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا كرد

کوردستان
16:10 - 2025-05-21

پاشنیوەڕۆی چوارشەممە ٢٠٢٥/٥/٢١، (رفعەت عەبدوڵا) جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشوازی کرد لە (شێخ جەعفەر شێخ مستەفا) سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەکانی (ی.ن.ک).
لەدیدارەکەدا، پێوسیتیە هەنووکەیەکانی رێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی یەکێتی و ژیاندنەوەی ژیانی حزبی و چالاکردنەوەی دامەزراوەکان تاوتوێکران.
جێگری سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەکانی(ی.ن.ک) گفتوگۆیان کرد سەبارەت بەرێککارەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەم و لەوبارەیەوە رایانگەیاند دیدگای یەکێتی بۆ کابینەی نوێ حکومەتێکی خزمەتگوزارە کە لەئاست داواکاری و چاوەڕوانیەکانی هاوڵاتیاندا بێت. 

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP