کونسوڵخانەی گشتیی بەریتانیاو ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان پێشوازییی له به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ن و رایدەگەیەنن:" بە پارێزگابوونی هەڵەبجە هەنگاوێکی مێژوویی و گرنگ و ئەرێنییە، شانازی دەبەخشێتە یادەوەری و داهاتووی شارەکە".
ئەمڕۆ کونسوڵخانەی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان لە پەیجی رەسمی کۆنسوڵخانەکە لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک و ئێکس بڵاویکردەوە و دەڵێت:" بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ بە پارێزگاناساندنی هەڵەبجە، هەنگاوێکی گرنگ و ئەرێنیە" هەروەک بەو بۆنەیەوە کونسوڵخانەی گشتی بەریتانیا لە هەرێم گەرمترین پیرۆزبایی لە خەڵکی هەڵەبجە و هەرێمی کوردستان دەکات."
هاوکات کونسوڵخانەی گشتی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان لە پەیجی رەسمی کۆنسوڵخانەکە لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، "پیرۆزبایی لە بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەکەین، کە هەنگاوێکی مێژووییە و شانازی دەبەخشێتە یادەوەری و داهاتووی شارەکە، هیوای حەسانەوە و خۆشگوزەرانی دەخوازین و ئومێدەوارین کە هەرگیز لە هیچ شوێنێکی جیهان دووبارە نەبێتەوە. ئیتاڵیا لە پاڵ هاوشاریانی هەڵەبجە وەستاوە بۆ گەشەپێدان و ئاشتی و هاوکاری".
پڕ‌ۆژه‌یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه له‌دانیشتنی دوێنێ 14-4-2025ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا تێپه‌ڕ‌ێندراو به‌و پێیەش هه‌ڵه‌بجه بووه 19 هه‌مین پارێزگای عیراق.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه رۆژی 13ی 3ی 2014 به ره‌سمی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه وه‌ك چواره‌م پارێزگای كوردستان ناسێندراو بووه چواره‌م پارێزگا له‌دوای هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك.
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، یه‌ك قه‌زاو چوار ناحیه له‌خۆ ده‌گرێت، له‌وانه سیروان و خورماڵ و بیاره و به‌مۆ، هه‌روه‌ها له 166 گوند پێكدێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP