رفعەت عەبدوڵا، پیرۆزبایی لەیەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دەکات
بەبۆنەی ٦٣ هەمین ساڵیادی دامەزراندنیەوە پیرۆزباییەکی گەرم لەمەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان و تێکڕای مامۆستایانی کوردستان دەکەم.
مامۆستایانی کوردستان جگە لەئەرکی پەروەردەو فێرکردنیان کە هەموومان قەرزاری مامۆستایان سەرمەشقی کاروانی پێشکەوتنن، لەشۆڕشەکانی گەلەکەماندا نەخشی گەورەیان هەبووەو بەدوانەی (چەک-قەڵەم) بەشداری کاراو گرنگیان کردووە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک هەمیشە پشتیوانی ماف و داخوازییە رەواکانی مامۆستایانەو بەچاوی رێزەوە سەیری بایەخ و پێگەی سەنگینیان دەکات و ستایشی هەڵوێستی نیشتمانیانەی مامۆستایان دەکات کەسەرەڕای دۆخی سەختی ئابوری نەیانهێشت پرۆسەی خوێندن پەکی بکەوێت و لەبەرامبەر ئاستەنگەکاندا چرای خوێندن و فێربونیان خامۆش نەکردو بەردەوامن لەبەخششی پەروەردەو فێرکردن.
ساڵیادتان پیرۆزو هەمیشە لەپێشکەوتن و سەرکەوتندابن و رۆحی ئەو مامۆستایانەش شادبێت کە لەپێناو خوێندن و ئازادی کوردستاندا گیانیان بەخشی.
رفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP