خانمە شانۆکاری کوردی کەرکوک لەگەڵ گەورە شانۆکارانی بە ئەزموونی وڵاتان، لە تونس خەڵات دەکرێت .
خانمە شانۆکار "هەوار فارس" لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی الفرجة، نوێنەرایەتی کوردستان و عیراق دەکات بۆ وەرگرتنی خەڵاتی تایبەت لەپای ئەزموون و چاکییە بەردەوامەکانی لە بواری هونەری شانۆدا .
فێستیڤاڵەکە لە نێو مانگی ئایاردا لە شاری قەیرەوانی وڵاتی توونس بەڕێوەدەچێت ، گروپی شانۆیی هەوار لە کەرکوکەوە بە مۆنۆدرامای "سەلمە"بەشدایدەکەن، هەر لە چوارچێوەی چالاکییەکانی فێستیڤاڵەکەدا ڕێز لە تواناو ئەزموونی شانۆکار "هەوار فارس"دەگیرێت .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP