هونەرمەندی گەورەی کورد (محەمەد عەباس بارام) لە ئوردن کۆچی دوایی کرد.
كورتەیەك لە مێژووی ژیانی هونەرمەند (محەمەد عەباس بارام) :
له شاری كەركوك ساڵی ١٩٥٢ له تەپەی مەلا عەبدوڵا له دايكبووه, خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە كەركوك خوێندووە و قۆناغی دواناوەندی لە شاری بەغداد تەواو کردووە, پاشان ساڵى ١٩٧٢ له پەيمانگاى هونەره جوانەكانى بەغداد لە بەشى مۆسيقا وەرگيراوه، هەر لە هەمان ساڵدا له ئێزگەی کوردی بەغداد دەستى به كاركردن كردووه وەك وەرگێڕ و ياريدەدەرى دەرهێنەر لەگەڵ هونەرمەندى گەوره (بەختیار سیامەنسوری).
ماوەی پێنج ساڵ لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان لە بەغداد, وانەى پیانۆ و کۆڕاڵ و گۆرانی خوێندووە, پاشان لەسەر دەستی مامۆستا (فەرەیدوڵا وێردی) وانەی هارمۆنی خوێندووە، و لە ماوەی سێ ساڵی کۆتایی پەیمانگا ئۆپێڕای خوێندووە لە سەر دەستی مامۆستایەکی ڕوسی و مامۆستایەكی مصرى.
ديارترين گۆرانیەکانی (توڕەمەبە خۆت زیز مەکە - ئاگرێکی بێ خۆڵەمێش - بێوەفابوو).
لە ساڵی ( ١٩٦٦_١٩٦٧ ) يەكەم شيعرى دانا به ناوى (سووره گوڵ و يارى چاوشين) و له ساڵی ١٩٨٥ ڕووى له وڵاتى بەريتانيا كردووه و هەر لەوێ درێژەی بە خوێندن داووە و بڕوانامەى (ئەندازيارى ساردكردنەوه و هەواسازى) بەدەستهێناوە، پاشان ماوەی سێ ساڵ وانەی فۆتۆگرافى و کامێرای سینەمایی لە زانکۆی (Edinburjh Scotland) تەواو کردووە و لەساڵی ٢٠١١ ماستەری له مۆسیقا وەرگرتووە، و بۆ ماوەی سێ ساڵیش وانەی زمانی خوێندووە.
لە كۆلێژی (Stevenson College Edinburgh Scotland)مامۆستای پيانۆ بووە و بە شێوەی وانەی تایبەتی تا ئێستاش لە هونەر و نوێخوازی بەردەوامە لەپاڵ كارى هونەرییەكەی له وڵاتى بەريتانيا كارى وەڕگێڕان دەکات و شارەزایی لە زمانەکانی عەرەبى و ئينگليزى و فارسى هەيه و ماوەيكيش وانەى قورئانى پيرۆزی گوتۆتەوە.
نزیکەی هەزار شیعر و ئاوازى هەيه كه بەشێکی زۆری تا ئێستا بڵاو نەكراوەته و به نيازه شيعرەكانى له كتێبێکدا کە لە چوار بەرگ پێکهاتووە بڵاوی بکاتەوە.
ئیمڕۆ لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP