ئەمرۆ 53 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەندی گەورەی کورد حەسەن زیرەکدا تێدەپەڕێت

کلتور
15:39 - 2025-06-26



ئەمرۆ 53 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەندی گەورەی حەسەن زیرەکدا تێدەپەڕێت.
حەسەن زیرەک، لە 29ی تشرینی دووەمی 1921 لە دایکبووە، هەر لە تەمەنی منداڵییەوە گۆرانی وتووە و نازناوی زیرەکیش بەهۆی لێهاتووییەکەیەوە بووە، جگە لە گۆرانیی وتن، تێکست و ئاوازی بۆ گۆرانییەکانیشی داناوە.
لە ژیانی هونەریدا چەندین بەرهەمی گۆرانیی تۆمارکردووە بەناوبانگترینیان بریتین لە، نەورۆز، وەک قومری، کەتانە، هەی نار، کرماشان شاری شیرینم، ئەمان دکتۆر و ئەسمەر.
حەسەن زیرەک هۆنراوەی هەریەک لە شاعیران نالی، وەفایی، پیرەمێرد، هێمن، سەید کامیل ئیمامی، کوردی و هەردی کردووە بە گۆرانی.
رۆژی 26ی حوزەیرانی 1972 لە تەمەنی 51 ساڵیدا بەهۆی تووشبوونی بە شێرپەنجەی جگەر، کۆچی دواییکردووە.
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP