ھاوکات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی فراوانی كوتانی هاووڵاتیان له‌لایه‌ن حکومەتی عیراق و وەزارەتی تەندروستی، بریارە ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆر لە ڤاکسینە ئەمریکیەکانی فایزەر و جۆنسۆن ئان جۆنسۆن بگاتە عێراق.
لە چوارچێوەی ئەو گرێبەستانەی حکومەتی عیراق بۆ ھێنانی ڤاکسین لەگەڵ کۆمپانیا جیھانییەکان کردوویەتی، بڕیارە ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆری ڤاکسینی ئەمریکی لە جۆری "فایزەر و جۆنسۆن ئان جۆنسۆن" بگاتە بەغداد.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق، ھەڵمەتێکی فراوانی دەستپێکردووە بۆ ئەوەی ھاووڵاتیان ڕوو بکەنە بنکەکانی تەندروستی و ڤاکسین وەربگرن، بۆ ئەوەی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا کەمتر بکرێتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP