سعودیه هاوڵاتییانی ئاگادارده‌كاته‌وه به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه درمییه‌كان و لاوازیی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان له عێراق و سوریا و سودان، سه‌ردانی ئه‌و سێ وڵاته نه‌كه‌ن.
ده‌سته‌ی ته‌ندروستی گشتیی سعودیه داوای له‌و هاووڵاتییانه‌ی كردووه كه نیازی گه‌شتكردنیان بۆ عێراق و سوریا‌و سودانیان هه‌یه، گه‌شت بۆ ئه‌و وڵاتانه نه‌كه‌ن، ئه‌ویش به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه درمیه‌كان و لاوازیی ئاستی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان.
ده‌سته‌ی ته‌ندروستیی گشتیی سعودیه ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه، كۆلێرا و تای كریمیا- كۆنگۆ له نێو نه‌خۆشییه توشبووه چالاكه‌كانن له عێراق، جگه له سورێژه و Covid-19 وه‌ك نه‌خۆشییه‌ك كه زۆرجار له وڵاته‌كه‌دا چاودێریی ده‌كرێن، له سودانش نه‌خۆشییه‌كانی كۆكه، كۆلێرا، تای خوێنبه‌ربوون بڵاوبونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها چاودێریكردنی به‌رده‌وامی نه‌خۆشییه‌كانی تای زه‌رد، خوێنبه‌ربون، و تای سكواش، جگه له ڤایرۆسی كۆڤید 19 هەن، له سوریاش نه‌خۆشی كۆلێرا بڵاوبووه‌ته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP