وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری له‌ نه‌خۆشخانه‌كان قه‌ده‌غه‌ كرابێت

تەندروستی
21:37 - 2023-09-30

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه‌، ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریان له‌ نه‌خۆشخانه‌ حكومیه‌كان قه‌ده‌غه‌ كردبێت و راشیده‌گه‌یه‌نێت، كڕینی پێداویستی نه‌شته‌رگه‌ری له‌لایه‌ن نه‌خۆش و ناچاركردنیان بۆئه‌وه‌ی بچنه‌ نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلییه‌كان قه‌ده‌غه‌ كراوه‌. 
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاویكرده‌وه‌و رایگه‌یاند، چه‌ند په‌یجێكی سۆشیاڵ میدیا بابه‌تێكیان بڵاوكردۆته‌وه‌ گوایه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕێگره‌ له‌ ئه‌نجامدانی چه‌ند نه‌شته‌رگه‌ریه‌ك به‌بێ ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ بخوێننه‌وه‌ یان ڕای ره‌سمیی وه‌زاره‌ت وه‌ربگرن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ته‌واوی ئه‌و تۆمه‌ت و پڕوپاگه‌ندانه‌ ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ و ڕایده‌گه‌یه‌نین كه‌وا ڕاگرتنی نه‌شته‌رگه‌ری دوره‌ له‌ ڕاستی و ته‌نها شێواندنی ڕاستیه‌كانه‌ بۆ مه‌رامی چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندخوازێك.
ده‌شڵێت: به‌مه‌به‌ستی ڕێگه‌ گرتن له‌ دیارده‌یه‌كی نایاسایی كه‌ له‌ چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌ك سه‌رپێچی ده‌كرا كه‌ نه‌خۆش ناچار ده‌كرا به‌ كڕینی پێداویستی نه‌شته‌رگه‌ری، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ دراوه‌ .


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP