ته‌ندروستیی جیهانی: جیهان له‌ ئاینده‌دا رووبه‌ڕووی په‌تای نوێ ده‌بێته‌وه‌

تەندروستی
13:45 - 2023-10-29

به‌پێی پێشبینییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له‌ ئاینده‌دا جیهان رووبه‌ڕووی سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای نوێ ده‌بێته‌وه‌.
تیدرۆس ئه‌دهانۆم گیبریسۆس، به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی داواشی له‌ مرۆڤایه‌تی كرد ئاماده‌بێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی مه‌ترسیداری بكوژی دیكه‌ به‌بێ تۆقین یان پشتگوێخستن.
به‌ وته‌ی ئه‌دهانۆم ، ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا زانایانی نیگه‌ران كردووه‌، ته‌نها پرسیارێكه‌ “كه‌ی ئه‌وه‌ رووده‌دات؟”.
وتیشی، “ناكرێت رێگه‌ به‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی رابردوو بده‌ین. بۆیه‌ وڵاتانی ئه‌ندام له‌ رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له‌ئێستادا ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ ئاماده‌كردنی رێككه‌وتنێكی نوێ ده‌رباره‌ی پارێزگاری له‌ په‌تا و ئاماده‌سازی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی و هه‌مواركردنی رێككاره‌ ته‌ندروستییه‌كان.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP